سۆناکس ئێکس کەت 05-05

سۆناکس ئێکس کەت 05-05
IQD17,000



پۆڵیشیکی زبرە و بڕینێکی بەرزی هەیە لەسەر کۆستەرەی ڕۆتەری باکاردێت بۆ لابردنی شوخت و گێژاوی قوڵ و پۆڵیشکردنی بۆیاخی سماتە کراو . ڕێژەیەکی بەهێزی لابردنی هەیە لەگەڵ ئاستی بریقەی بەرز لە یەک کاتدا. ئەم پۆڵیشە تا ڕێژەی زبری P1500 لا دەبات و هەروەها شوختی  قووڵ و پەڵە  بەهۆی پیسایی باڵندە و مێروو و پاشماوەی  دارەکانەوە لا دەبات. و ئەم بەرهەمە بێ سلکۆن و کەم تۆزە 

ڕێنماییەکانی بەکارهێنان:
شوشتن و وشککردنەوەی ئۆتۆمبێل.
ئۆتۆمبێلەکە کلای باڕ بکە بۆ لابردنی پیسیە سەختەکانی سەر ڕووی ئۆتۆمبێلەکە.
کۆستەرەی دواڵ ئاکشن  یان ڕۆتەری لەگەڵ  پادی فوم یان فەروی گونجاو بەکاربهێنە .
2-3 دڵۆپ لەسەر لێواری دەرەوەی پادەکە دابنێ.
بۆ دەستپێکردن کۆستەرەکە لەسەر خێرایی کەم دابنێ. دەستپێکردن بە هێواشی  و جوڵانی بەشێوەی شەترانجی.
بەش بەش سەیارەکە پۆڵیش بکە بۆ ئەوەی ماددەی پۆڵیشکە وشک نەبێتەوە و دوای هەموو بەشێک ئەو بەشە بە خاولی مایکرۆفایبەر بسڕەوە .
©2024 Copyright Spotcare.net All Rights Reserved
Developed by Kurdsoft