قەبارە: 750 مل
نرخ: 4500 دینار
لەبەر ئەوەی پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە، پیسی بە خێرایی و بە ئاسانی لا دەبات و بریقەیەکی گەشاوە بە ڕووی ئۆتۆمبێلەکە دەبەخشێت. بەو پێیەی واکسی تێدایە، یارمەتی خێرا وشککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەدات لە هەمان کاتدا تایبەتمەندی پاراستنی ڕووی ئۆتۆمبێلەکە لە تۆز و باران بۆ ماوەیەکی زۆر دابین دەکات. بۆ هەموو ڕەنگەکانی ئۆتۆمبێل گونجاوە. هەروەها پارچەی لاستیک و پلاستیکیش بە شێوەیەکی تەواو پاک دەکاتەوە.
چۆن بەكار دەهێنرێت :
پێش بەکارهێنان بە باشی ڕایوەشێنە
٣ سەر لە بەرهەمەکە (١٠٠ مل) لە پێنج لیتر ئاودا تێکەڵ بکە
ئۆتۆمبێلەکە بە ئاو تەڕ بکە بۆ ئەوەی لە هەر پاشماوەیەکی پیسی ڕزگارت بێت
ئۆتۆمبێلەکە بە ئیسفەنجێکی تایبەت بشۆ، پاشان بە ئاو بە باشی بیشۆ. بۆ وشککردنەوەی ئەو دڵۆپانەی کە ماونەتەوە، خاولییەکی نەرم و تایبەت بە سەیارە بەکاربهێنە.
. ئاماژەکان بۆ بەکارهێنان:
بەرهەمەکە لە ژێر تیشکی خۆر یان لەسەر ڕوویەکی گەرم بەکارمەهێنە