سۆناکس ئیڤۆ سیرامیک کۆتینگ

سۆناکس ئیڤۆ سیرامیک کۆتینگ
IQD120,000



سێتێکی تەواوە لە پارێزەری سیرمیکی بۆ پاراستنی بۆیاخ بۆ ماوەیەکی درێژ. ئەو ڕوپۆشەی کە بە سی سی ئیڤۆ ڕوپۆش کراوە تایبەتمەندی نوێی پێشکەش دەکات، وەک باشتربوونی عەزلی ئاو  و زیادبوونی بەرگری کیمیایی، و بەرگری لە بەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش (UV). بەم شێوەیە بۆیاخەکە  لە کاریگەرییە بایۆلۆژییە زیانبەخشەکان دەپارێزێت، وەک پیسی مێروو، پیسایی باڵندە و پەڵەی ڕزینی دار.  دوای بەکارهێنانی بریقەیەکی چڕ بەجێدەهێڵێت.
چۆن بەكار دەهێنرێت:
دوای پۆلێشکردنی بۆیاخەکە، بەرهەمی یەکەم کە ناوی PREPARE  زۆر بە وردی دەپرژێنی  سەر قوماشێکی مایکرۆفایبەر بۆ پاکردنەوەی بۆیاخەکە، و بۆیاخەکە بەوەوە دەسڕدرێتەوە و ئامادە دەکرێت بۆ بەکارهێنانی پارێزەر . پاشان سی سی ئیڤۆ بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت.
لە قۆناغی یەکەمی پارێزەرەکە ،بەرهەمی دووەم کە ناوی  BASECOAT Evo بە شێوەیەکی تەنک دەکرێتە سەر بۆیاخەکە بە بەکارهێنانی ئیسفەنجێکی تایبەت. دوای ماوەیەکی کورت لە وشکبوونەوە،  بە قوماشێکی مایکرۆفایبەری زۆر وردی  دەسڕدرێتەوە، پاشان دەست دەکەین بە قۆناغی دواتر .
دوای ماوەی چاوەڕوانی یەک کاتژمێر، بەرهەمی سێیەم کە ناوی  GLOSSCOAT Evo لە هەنگاوی سێیەمدا  بە ئیسفەنجێکی نوێ بە تەنکی دەدرێت کە بۆیاخەکە . دوتر چاوەڕێدەکەین لە نێوان چەند خولەکێک بۆ ١٠ خولەک. دواتر بە قوماشی مایکرۆفایبەر بۆیاخەکە دەسڕینەوە . ئەگەر بەرهەمەکە دەستی کرد بە ڕەقبوون لەسەر ئیسفەنجەکە پێویستە ئیسفەنجێکی نوێ بەکاربهێنرێت. ئۆتۆمبێلی تەواو دەبێت لانی کەم بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر  بە وشک بمێنێتەوە و نابێت لەم ماوەیەدا تەڕ بێت. باشتر وایە ئۆتۆمبێلەکە لە ژوورێکدا بۆ ماوەی شەوێک بەجێبهێڵیت. یەکەم شۆردنی ئۆتۆمبێل دەتوانرێت دوای لانیکەم هەفتەیەک ئەنجام بدرێت.
©2024 Copyright Spotcare.net All Rights Reserved
Developed by Kurdsoft