سۆناکس های سپەد واکس

سۆناکس های سپەد واکس
IQD11,000



پارێزەرێکی زۆر باشە بۆ بۆیاخی سەیارە کە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە . پێکهاتەکەی  تێکەڵەیەکە لە واکسی کارناوبا بۆ پارستنی بۆیاخ  و  سلیکۆنی ئیمەڵشنی تایبەتی بۆ ئەوەی ڕەنوقێکی جوان بدات بۆ بۆیاخەکە . کە بریقەیەکی زۆر جوان دروست دەکات لەسەر بۆیاخەکە بە بێ ئەوەی هیچ هێڵێک لە دوای خۆی بەجێبهێڵێت . هەروەها ئەم پارێزەرە گونجاوە بۆ پاراستنی بەشە پلاستیکیەکانیش .
ڕێنمایی بۆ بەکارهێنان:
ئۆتۆمبێلەکە بە شامپۆی شۆردنی ئۆتۆمبێل  بشۆ. وشککردنەوە پێویست نییە. پێش بەکارهێنان بتڵەکە ڕابوەشێنە . کەمێک  بپرژێنە سەر ڕووی بۆیاخەکە . واکسەکە  بە ئیسفەنج یان قوماشێکی شێدار بڵاوبکەرەوە و دواتر بە خاولییەکی نەرم یان قوماشێکی مایکرۆفایبەر بیسڕەوە. ئەگەر واکسەکە وشک بووەوە، تەنها کەمێکی تر بپرژێنە و دەستبەجێ بیسڕەوە. و بەش بەش ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی واکسەکە بە بۆیاخی سەیارەکەوە وشک نەبێتەوە 
تکایە ئاگاداربن:
لە بەستن بیپارێزە. بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، ئۆتۆمبێلەکە فێنک بێت و دوور بێت لە تیشکی خۆر
©2024 Copyright Spotcare.net All Rights Reserved
Developed by Kurdsoft